بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی شەفەق نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ چاودێری کردنی ئۆپەراسیۆنی ورەی پۆڵایین گەیشتە پارێزگای ئەنبار.
ئەو لەم سەردانەدا بە داعشییەکانی وت: ئێوە زۆر ئێمەتان تاقی کردەوە و سوپاس بۆ خودا کە ئێمە لە هەموو بوارێکدا سەرکەوتین و ئێوە هەموو رۆژێ دەبەزێن و هەڵبژاردنێک جگە لە مردنتان نییە، تەنیا بە لەناوبردنی ئێوە ئارام دەگرین.
ئەو وتیشی: رێبەرەکانی ئێوەمان یەک لەدوای یەک تێک شکاند و رێبەری نوێ و هەروەها تیرۆریستەکانی پێوەندیدار بە ئێوەش تێک دەشکێنین.
کازمی هەروەها بە هێزەکانی ئاسایشی ئەم وڵاتەی وت: ئێوە پشتیوانی وڵاتن، ئێوە مێژووتان دروست کرد و عێراقتان لە شەڕی تیرۆریزم رزگار کرد، هەموو قەرزداری ئێوەین.
شیاوی ئاماژەیە ئۆپەرسایۆنی ورەی پۆڵایین ئەمڕۆ دووهەمین قۆناغی خۆی لە رۆژاوای عێراق دەست پێ کرد.
Your Comment